ژمارەیەک لە مامۆستایانی نارازی پیرۆزبای لە رەیان کلدانی دەکەن (ڤیدیۆ)

ژمارەیەک لە مامۆستایانی نارازی پیرۆزبای لە رەیان کلدانی دەکەن، بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا. 

بەمەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتنەکەی، کۆتایی هەفتەی رابردوو ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی سەردانی سەرکردەی حەشدی شەعبی ڕەیان کلدانیان کرد. 

ڤیدیۆی ساتی سەردانیکردنی بەشێک لە مامۆستایانی نارازی بۆ لای ڕەیان کلدانی لەم لینکەوە ببینە

ڕەیان کلدانی یەکێکە لە سەرکردەکانی کریستانەکان کە سەر بە حەشدی شەعبییە و خاوەنی هێزێکی چەکدارە. 

هەروەها لە پرۆسەی دەنگدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا کە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، لە پارێزگای سلێمانی کاندیدێکی هەبوو توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی پەرلەمان، هاوکات هاپەیمانە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەفتەی پێشوش ژمارەیەک لە خەڵکی چەمچەماڵ سەردانی رەیان کلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیۆنیان کردبوو و ناوبرا لە هەژماری تایبەتی  خۆی وەکوو لایەنگری بزووتنەوەکەیان ناوی هێنابوون.

رەیان کلدانی سەرکردەی بزووتنەوەیەکی مەسیحییە و هێزێکی چەکداری هەیە و هاوکات بەشێکە لە حەشدی شەعبی و نزیلە لە کۆماری ئیسلامی ئێران.







PM:12:26:26/10/2024