کەشناسی هەرێم کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگری دەمێننەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٥ - ٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە، خێرای باش (١٥ - ٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٤

سلێمانی: ٢٢

دهۆک: ٢٣

زاخۆ: ٢٤

هەڵەبجە: ٢٣

کەرکوک: ٢٦

سۆران: ٢٢

حاجی ئۆمەران: ١٣

گەرمیان: ٢٦



PM:12:56:26/10/2024