ئەمریکا رایگەیاند" ئاگاداری هێرشەکەی ئیسرائیل بوە، بەڵام بەشدار نەبووە، داواش لە ئێران دەکات، دۆخەکە ئاڵۆزتر نەکات".
شۆن ساڤیت، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند" هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژمارەیەک کارگەی پیشەسازیی سەربازیی ئێران، ئەنجام دراوە، و هێرشەکان لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە وڵاتەکەی و لە وەڵامی هێرشی موشەکی ئێران بوە، بۆ سەر ئیسرائیل".
وتەبێژەکەی ئەمریکا داوا لە تاران دەکات، هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرێت، بۆ ئەوەی توندوتیژییەکان لە نێوان هەر دو وڵات ڕابوەستێت.
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە" واشنتۆن پێشوەختە ئاگاداری هێرشەکەی ئیسرائیل بوە، بەڵام بەشداری هێرشەکەی نەکردوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردو فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، ژمارەیەک فرۆکەی جەنگی جۆری (F16) كە پێشتر لە ئەڵمانیا جێگیر كرابون، گەیشتونەتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.