سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران پەیامێك بڵاودەكاتەوە و دەلێت" داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،" سهركۆنهی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج و داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان".
ڕاشیگەیاندووە،" پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە دەکات''.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەو ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە دەیان موشەکی ئاڕاستەی چەند پێگەیەکی سەربازی و وزەی ئێران کرد، ئەمەش لەپای وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی ئیران دێت کە دوای کوشتنی هەنییە و نەسڕوڵا کردییە سەر ئیسرائیل.