بزووتنەوەی گۆڕان: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە

"جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو"ـی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رەتدەکەنەوە و دەشڵێن، رێکاری یاسایی و مەدەنی دەگیرێتەبەر بۆ پارێزگاریکردن لەدەنگی راستەقینەی هاونیشتمانیانی کوردستان.

"جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو"ـی بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بەسەرپەرشتیی لیوا جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتیی لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگردی زەرگەتە کۆبوونەوە.

لە راگەیەنەدراوی "جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو"ـی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەبەوەشکراوە، بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆبوونەوەکە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رەتکرایەوە، رێکاری یاسایی و مەدەنی دەگیرێتەبەر بۆ پارێزگاریکردن لەدەنگی راستەقینەی هاونیشتمانیانی کوردستان.




PM:09:31:26/10/2024