مووچەی مانگی ١٠ دوا دەکەوێت

چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێن" تا ئێستا وەزارەت لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە بەغدا نەناردووە، کە چاوەڕێی ئەو لیستانە دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست ".

ئاژانسی شەفەق نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە" تا ئێستا وەزارەت لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە بەغدا نەناردووە، کە چاوەڕێی ئەو لیستانە دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست پێش ناردنی تەمویلی موچەی مانگی ١٠ بۆ موچە خۆرانی هەرێمو بڕیارە لیستەکە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بنێردرێت".

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم دواکەوتنە لەژێر ڕۆشنایی دەستپێکردنی وردبینیکردنی وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم، لەکاتێکدا فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەکانیان دەکەن.

بڵاویشیکردووەتەوە" پێشبینی دەکرێت پڕۆسەی وردبینی و ڕێکارەکانی گواستنەوەی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم چەند ڕۆژێک بخایەنێت دوای ناردنی لیستەکان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە خەرجکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تا سەرەتای مانگی داهاتوو درێژ بکرێتەوە".

سەرچاوەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەیان بۆ دواخستنی ناردنی ئەو لیستانە بۆ بەغدا کردووە، بەهۆی ڕێکارەکانی پێداچوونەوەی ناوخۆ بووە، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە وەزارەت کار بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی پڕۆسەی خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دەکات.



AM:09:05:27/10/2024