"لەم هەفتەیە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت"

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست باس لەوە دەکات کە لەم هەفتەیە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیاند" هیچ بڕیارێک نەبووە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بکرێت، لەبەر ئەوەی چەند رێکارێکی بانکی ماوە و دەبێت جێبەجێ بکرێن".

باسی لەوەشکرد" تا ئێستا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست نەکراوە بە چەک، لە سلێمانی کێشەی نەبوونی پارە نیە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم دەیەوێت لە هەر چوار پارێزگاکە مووچەکە بەیەکەوە دابەش بکرێت".

بە وتەی کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، لە یەک دوو رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٧ هەزار مامۆستای گرێبەست هەیە، مووچەی مانگێکی ئەم ژمارەیە، ١٨ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دیناری پێویستە.




PM:12:07:27/10/2024