ئیخڵاس دلێمی: بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ١٠ رەوانەی هەرێم بکرێت

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، بچێتە بەغداد و لیستی مووچەی مانگی ١٠ش لەگەڵ خۆیان ببەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ لیستی مووچە کردووە، دوای هەڵبژاردن لیستەکە بۆ حکومەتی فیدراڵی دەنێردرێن و مووچەی مانگی ١٠ خەرج دەکرێت".

باسی لەوەشکردووە" پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەوە دەرچووە کە بکرێتەوە موزایەدەی سیاسیی".

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئێستا ئامانجیان هاوتاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ عێراق.




PM:01:02:27/10/2024