بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" هاوڵاتییەک بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ماوەت دەستگیرکراوە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دواى ئەوەى لە لایەن دانشتوانى گوندى (کانى بوکێ) ئاگادارکرانەوە بە بوونى ئاگرێک لە سنورەکەیان دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و توانیان لە ماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە بووە هۆى سوتانى نزیکەى چوار دۆنم رەز و باخ، و بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هاوڵاتییەک دەستگیرکراوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پەڕوای لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.