هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایدەگەیەنێت" هێزەکانمان لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە وەڵامی هێرشەکانی تورکیا دەدەنەوەوه و زیانێکی زۆریان پێگه‌یشتووە".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، ئەمڕۆ یەکشەممە له راگه‌یندراوێكدا بڵاویکردەوە" دوێنێ هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دژی بنکەكانی تورکیا ئەنجامدا کە لە لادێکانی شارۆچکەی تەل تەمر جێگیرکراون و تیایدا هه‌شت سه‌رباز كوژراون، هەروەها سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی زیانیان بەرکەوتوە".
هەسەدە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه‌کانیان دوو ئۆپراسیۆنی دیكه‌یان له دژی دوو بنکه‌ی تورکیا ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە" بە هەموو شێوەیەک، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە شەڕ و ململانێکان، بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خەڵک و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان بەردەوام دەبین".
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئاماژەی بەوەکردبوو، لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا تا ئێستا ١٧ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٨ كەسی دیكەش برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی سەرەكی توركیا نەهێشتنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە لە ناوچەکەدا.
مەزڵوم كۆبانێ جەختیشیکردەوە، لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆسەریان" وەڵامی بەهێزتریان بۆ هێرشەکان دەبێت".