پێدانی کارەبای نیشتمانی لە سنووری قەزای کفری و ناحیەی سەرقەڵا رادەگیرێت

بەهۆی چاكسازی لە هێڵەكانی كارەبا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و لەكاتی بەیانی تاوەكو دواینیوەڕۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی لە كفری و سەرقەڵا ڕادەگیرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری قەزای کفری و ناحیەی سەرقەڵا دەکەینەوە، بەهۆی چاکسازیکردن لەهێڵی (132kv) و ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی زستان دوو ڕۆژ كارەبا نابێت".

ڕوونیشی كردۆتەوە"سبەی و دوو سبەی، واتە دووشەممە و سێشەممە ٢٨ و ٢٩ی تشرینی یەکەم کارەبای نیشتمانیان نابێت لەکاتژمێر (٨)ی بەیانی بۆ کاتژمێر (٢)ی نیوەڕۆ ئەوەش بۆ سەلامەتی تیمەکانی کارکردن".




PM:08:32:27/10/2024