تورکیا سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان دەکات

ئێوارەی ئەمرۆ تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و تۆپبارانەوە بە چڕی سنووری ئامیدی بۆردومان کرد و چەند گولە تۆپێک نزیک لە نزیک گوندی گوهەرزێی کەوتنە خوارەوە.

کامەران عوسمان، ئەندامى رێکخراوى سی پی تى ئەمەریکى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە"لە کاتژمێر ٤:٥٥ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٥:٣٠ خولەک، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، لە هەردوو بارەگای سەربازی "مام ڕەشا لەسەر چیای کوڕەژار” و "گەلی ڕەشاڤا”وە ١٦ جار بۆردوومانی "بەری نزارێ”یان لە زنجیرە چیای زێبار کرد".

ئاماژەی بەوەشداوە"لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و تۆپبارانەوە، ٢٧ هێرشی بۆسەر چیای گارا ئەنجامداوە، خۆشبەختانە هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی ئەو هێرشانە".

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی میدیا گولە تۆپێک لە نزیک گوندی گوهەرزێی سنووری ئامێدی لە دوری ١٠ بۆ ١٥مەتر لە قوتابخانەی گوندەکە کەوتە خوارەوە ئەوەش هاوڵاتیانی گوندەکەی تووشی ترس و دڵەڕاوکێی کردوە.




PM:09:19:27/10/2024