لیستی مووچەی مانگی ١٠ ی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئامادەکراوە، ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵ چوونی وەفدێکی تەکنیکیدا دەبرێتە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " کە سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمە، لیستەکە بە هەردوو جۆری کاغەز و ئەلکترۆنی ئامادە کراوە.
لەگەڵ رەوانەکردنی ئەو لیستەدا، وەفدێکی تەکنکیکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئەم پرسەو پرسی مووچەی دوو مانگی داهاتوو، لەگەڵ پرسی کردنەوەی لقی بانکەکانی عێراقی فیدراڵ لە هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.
دوێنێ د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند"وەزارەتی دارایی عێراق سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بێ کێشە دەنێرێت"، ئەوە لە کاتێکدا کە گومان هەیە مووچەی هەردوو مانگی ١١ و ١٢ مووچەخۆرانی هەرێم پاشەکەوت بکرێت.