كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند" ژمارەی سكاڵا تۆماركراوەكان لە دەنگدانی تایبەت و گشتی و ناوەندەكانی وردبینی گەیشتووەتە ١٩٨ سكاڵا".
ئەحمەد مازن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوسینگەی هەولێری هەڵبژاردنەكانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند" نوسینگەی هەولێری كۆمیسیۆن ٤٦ سكاڵای لەلایەن بریكاری حزبە سیاسیەكان پێگەیشتوە".
ئەوەیشی خستوەتەڕو، كۆی ئەو سكاڵایانەی لە سەرجەم پارێزگاکان پێشكەشكراون گەیشتووەتە ١٩٨ سكاڵان، كە ٧١ سكاڵای لەدەنگدانی تایبەت و ١٢٠ سكاڵای لە دەنگدانی گشتی و حەوت سكاڵاش لەسەر ناوەندەكانی وردبینی تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە سکاڵاکان سێ جۆرن کە یەکێکیان سکاڵای زەردە و کاریگەری نابێت و فەرامۆش دەکرێت، جۆری دوەمیش سکاڵای سەوزە کە بەشێوەیەكی رێژەیی كاریگەری دەبێت و رەنگە بەهەند وەرنەگیرێت، سکاڵای سێیەمیش کە رەنگی سورە، بەڵگەی رونی تیادایە و بەهەند وەردەگیرێت و كاری پێویستی بۆ ئەنجامدەدرێت، بەڵام هیچ سکاڵایەکی سور لە نێو سکاڵاکاندا نیە.