هاوڵاتییەک لەشاری سلێمانی لەسەر فەێدانی خۆڵ و خاشاک لەلایەن ئەفسەرێکی پێشووی هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکان هاوڵاتییەک لە شاری سلێمانی کوژراوە و لە ئێستا دا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
ئەو هاوڵاتیە ناوی (سەڵاح حەمە ساڵح)ـە لەدایکبوی (١٩٧٦) خاوەنی پێنج منداڵە لەگەرەکی قولەرەیسی کوژراوە.
هاوکات ئاماژە بەوەدەکرێت ئەوکەسە لەلایەن ئەفسەرێکی پێشووی هێزە ئەمنیەکان کوژراوەو دەنگۆی ئەوەهەیە لەسەر فرێدانی خۆڵ و خاشاک بووە وە پۆلیس تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کردوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەلایەن لایانە پەیوەندیدارەکان بڵاونەکراوەتەوە و بکوژەکەش لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستگیر کراوە.