مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوەی گرێبەست دەستبەکار دەبن

وەزیری خوێندنی باڵا زانکۆکان ڕادەسپێرێت بە دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی بۆ دەست بەکاربوونی مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوەی گرێبەست

لە گشتاندنێکدا کە واژۆی ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە و ئاڕاستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، زانکۆکان راسپێدراوە بە دەرکردنی فەرمان بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژان.

لە نووسراوەکەی وەزیری خوێندنی باڵادا هاتووە: "تیایدا هاتووە دوا بەدوای فەرمانی وەزاریمان ژمارە (٢٣٦٧) لە ڕێکەوتی (٦/ ١٠/ ٢٠٢٤) سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە وەزارەتمان بە شێوەی گرێبەست، بڕیاردرا بە: (ڕاسپاردنی زانکۆکان، بەدەرکردنی فەرمانی زانکۆیی دەست بەکاربون بۆ وانەبێژانی دامەزراو بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی زانکۆکانتان لە ڕێکەوتی (٢٨/ ١٠/ ٢٠٢٤)”.

ئەمەش دەقی نووسراوەکەیە:



PM:03:35:28/10/2024