لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن سەڵاحەدین بەهادین و عەلی باپیر کۆبوونەوە

سەبارەت بە پێشهاتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەمڕۆ دووشەممە سەرکردەی دوو حزبی ئیسلامی لە سلێمانی کۆبوونەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان کۆبوونەوە.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی ناوخۆ و عێراق و شەڕی غەززە و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا.

هەروەها لە سەرەتادا هەردوولا هاورابوون كە بارودۆخ و رەوشی ناوچەكە لە گۆرانكاری خێرادایە و دەبێت بەرپرسیارانە برواننە دۆخەكە. 

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، لە بەشێكی تری دیدارەكەدا پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەرئەنجامەكانی گفتوگۆی پێویست لە بارەیەوە كرا. 



PM:07:40:28/10/2024