"لە ئاکرێ بەناوی وەزارەتی دەرەوە کە نییە دەیان کەس زەوی وەردەگرن"

بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت" له‌ سنووری‌ قه‌زای‌ ئاكرێ‌ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تێكی‌ وا له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا بوونی‌ نییه‌، ده‌یان كه‌س زه‌وییان وه‌رگرتووە". 

عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست، ئەمڕۆ دووشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لە ئاکرێ ١٠٥٩ پارچە زەوی دابەشکران، ڕەنگە ئەمە لە زۆر شوێنی دیکەش بکرێت كه‌ له‌ نێوانیاندا ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌ ناوی‌ رۆژنامه‌نووس ھه‌ن". 

دەشڵێت" لە چەندین کەسی ئاکرێمان پرسی وتیان، نەمانزانیوە کاری ڕۆژنامەوانییان کردبێت، ژمارەیەکی زۆر لەوانە بەرامبەر ناوەکانیان نوسراوە وەزارەتی دەرەوە، ئایا وەزارەتی دەرەوەمان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان؟ نەخێر، ئەم هەموو کارمەندەی وەزارەتی دەرەوە لە ئاکرێ". 

عەلی حەمە ساڵح ڕاشیگەیاندووە" ژمارەیەک کەس لە لیستەکەدا ھەیە بەناو زیندانی سیاسی لە ژیانیدا زیندانی نەبوونە، جگە لە دەیان گەندەڵی تر لە لیستەکەدا بوونی ھەیە، وەک کچ و کوری ئاغاکانی دەڤەرەکە .. ھتد، هەروەها لە ڕۆژانی داھاتوودا ژمارەیەک پارچە زەوی تر دابەشدەکرێن لە قەزای ئاکرێ زۆربەیان کەسانی نزیک بەرپرسانن". 



PM:10:13:28/10/2024