سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی (١٠)ی مووچەخۆران رایده‌گه‌یه‌نێت" لیستی مووچە ئامادەکراوە و چاوەڕوانی بەرچاو ڕوونییەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵین".
ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم (ماوە بۆدرێژکراوە)، شەوی دووشەممەی ڕابردوو له لێدوانێكدا له به‌غدای پایتەختی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی راگه‌یاند" بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی (١٠ و ١١ و ١٢)ی فەرمانبەرانی هەرێم چەند کێشەیەکمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هەیە، یەکێک لەوانە تایبه‌ته به ته‌رخانكراوی دارایی بۆ سه‌ره مووچه و به‌رزه مووچه و زامنكردنی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ".
سەبارەت بە مووچەی مانگی (١٠)ی مووچەخۆران، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت" لە ئێستادا تیمێكی تەكنیكی لە بەغدادن و بابەتی مووچەی مانگی (١٠) گفتوگۆ دەکەن كه لە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی پێكهاتووە".
"لیستی مووچەی مانگی (١٠) ئاماده‌یه و چاوه‌ڕوانی به‌رچاو روونیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌كه‌ین تا به‌پێی ئه‌و به‌رچاو رونیانه لیستی مووچە ره‌وانه بكه‌ین". (ئومێد سەباح وادەڵێت)