ئەمڕۆ پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت

سایلۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ جوتیاران سەردانی سایلۆی سلێمانی بکەن تا شایستەی دارایی وەربگرن". 

سایلۆی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ سێشەممە ئەو جوتیارانەی گەنمیان رادەستکردووە و خاوەنی پسووڵەی ژمارە هەزار و ٤١٧ تاوەکو هەزار و ٤٧٣ن شایستە داراییەکانیان وەردەگرن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەو جوتیارانە ئەمڕۆ سەردانی هۆبەی ژمێریاری سایلۆی سلێمانی بکەن و چەکی شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

ئەمساڵ نزیكەی ٧٠٠ هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە، لە بەرامبەردا پێویستە بەغداد ٥٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام دوای نزیكەی چوار مانگ تەنیا ٢١٢ ملیار بە چەند قۆناغێك نێردراوە و هێشتا ٢٢٨ ملیار دینار ماوە بنێردرێت.

هەروەها لەو بڕەش بڕی ٦٧ ملیار و ٨٤ ملیۆن دیناری بۆ سلێمانی تەرخانکراوە، بۆ هەولێر ٤٧ ملیار و ٣٧٣ ملیۆن و بۆ دهۆکیش بڕی ٣٥ ملیار و ٥٤١ ملیۆن دینارە.



AM:08:05:29/10/2024