سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە شاری هەولێر کۆبوونەوە کە تێیدا جەختیان لە درێژەدان بە دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، لە دیدارەکەدا عەممار حەکیم پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە نێچیرڤان بارزانی کرد، هاوکات بیروڕاشیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی هەرێم تاوتوێ کردووە.
هەر بەپێی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، هەردوولا جەختیان لە گرنگی درێژەدان بە گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی لێکتێگەیشتن و لەسەر بنەمای دەستوور، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاشتی و سەقامگیری عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" بارزانى و حه‌كیم كارى پێكه‌وه‌یى و هاریكاری نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراقیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵاى وڵات‌دا، به پێویست له قه‌ڵه‌مدا، هەروەها هە
ردوولا داكۆكییان له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئارامى و سه‌قامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپارێزرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق له ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و له لێكه‌وته‌كانى به‌دوربێت".
درەنگانی شەوی ڕابردوو عەممار حەکیم سەرۆکی رەِوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق بە یاوەری شاندێک گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیارە لەسەر چەند پرسێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم ئەنجام بدات.