وەزیری دارایی بۆ سلێمانی: هەر کەسێک ئاستەنگ دروستبکات بۆ "هەژماری من" سزا دەدرێت


وەزارەتی دارایی هەرێم هۆشداری دەداتە بانكەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و دەڵێت "هەر کەسێک ئاستەنگ بۆ پرۆسەی " هەژماری من" دروستبكات بكات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت".

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی دوێنی دووشەمە لە نوسراوێكی فەرمیدا و ئاراستەی بانکە بازرگانییەکانی (مەڵکەندی، توی مەلیک، تانجەڕۆ، هەڵەبجە و چەمچەماڵ) کردووە، داوای كردووە پابەند بن بە جێبەجێکردنی پرۆژەی "هەژماری من".

لە بڕگەیەکی نووسراوەکەدا هاتووشە" هەر بەڕێوەبەر و فەرمانبەرێک لەو بانکانەی تایبەتکراون بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، رێگری و ئاستەنگ بۆ کارمەندانی " هەژماری من " دروست بکات، دووچاری لێپرسینەوە دەبێت.




PM:03:25:29/10/2024