لەبەر رۆشنایی نامەیەکی پەرلەمانتارێکی کوردی کەرکوک بە لەبەرچاوگرتنی پەراوێزخستنی پێکهاتەی کورد و تورکمان، حکومەتی سودانی بڕیار دەدات رێژەی ئەو دوو پێکهاتەیە زیاد بکات.
دیلان غەفور ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی سودانی سەرۆکی وەزیرانی عێراقی کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، گەر لێکۆڵینەوە لە دامەزراندنەکانی فەرمانبەران لەلایەن ئیدارەی پێشووی کەرکوک بکرێت کە لە ساڵی ۲۰۲۲ نزیکەی ۷۰ لە سەدی هەموو ئەوانەی دامەزراون لە نەتەوەی عەرەب بوون و مافی پێکهاتەکانی کورد و تورکمان و مەسیحی پێشێل کراوە و داوای لێکۆڵینەوەو قەرەبوو کردنەوەی کردووە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە وەڵامی پەرلەمانتار دیلان غەفوور لە نوسراوێکدا بڕیاری قەرەبوو کردنەوەو زیادکردنی ڕێژەی پێکهاتەی کورد و تورکمانی لە دامەزراندن داوەو، بڕیارە لەو حەوت هەزار پلەیەی بەر پارێزگای کەرکوک دەکەوێت ڕێژەی نەتەوەکانی کورد و تورکمان زیاد بکرێت.