بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا ئامادەکاری بۆ بەستنی سێهەم کۆنفڕانسی دەکات، داواش لە گۆڕانخوازان و خاوەن هزرەکان دەکات بۆ بەهێزکردنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری لەو کۆنفڕانسەدا بکەن.
بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە بۆ وەکو پێویستیەکی ژیانی ڕێکخراوەیی و پابەندی قانونی، لە سێ مانگی داهاتودا، ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم لە شاری سلێمانی دەکات.
بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوەکەیدا بانگەواز لە هەمو ئەو هاوڕێ و کەسایەتی وهەڵسوڕاو و گۆڕانخوازانە دەکات بۆ بەهێزكردنەوەی گۆڕان، بەپڕۆژە، بۆچونەکانیان بەشداربن، لە دەوڵەمەندکردن و گەڵاڵەکردنی دەستورێکی گونجاو و پەیكەرەیەكی رێكخراوەیی و داڕشتنەوەی بەرنامە و گوتاری سیاسی بۆ قۆناغی داهاتوی بزوتنەوەكەیان