سودانی: داھاتی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای چاکسازی و ڕێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم دەکات و دەڵێت" داھاتی دەروازەکان نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست".

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم لە راگەیەنراویکدا داوای پیویستی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

دەشڵێت" پرۆسەی چاکسازی ناو دەروازە سنوورییەکاندا، رووبەڕووی چەند ئاستەنگییەک بوونەتەوە و داھاتی دەروازەکان نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست".

محەمەد شیاع سودانی جەختیش دەکاتەوە لە پیویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر دەربارەی دەروازە سنوورییەکان.




PM:10:31:29/10/2024