باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق داوای کرد لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەت، سوپاسی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکات بۆ پابەندبوونیان بە سیستەمی دیموکراسی.
ئەمرۆ سێشه‌ممه، ٢٩ـی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) رایگەیاند، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی کوردستان کۆبووەتەوە.
لە پەیامەکەیدا، باڵیۆزی ئەمریکا داوای له سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه په‌له له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هاوكات سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كردووه له پابه‌ندبوونیان به سیسته‌می دیموكراسی.