سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری کەمکردنەوەی ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە جێبەجێدەکرێت".
بەپێی نوسراوێک کە ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە دەرچووە و واژووی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، تێیدا هاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان لە کاتی تۆمارکردنی خانووبەرە، بڕیادرا:
- بەپێی ماددەی ٣٧ی ڕسوماتی پول ژمارە ٧١ی ساڵی ٢٠١٢ی هەموارکراو ڕێژەی ١% کە لە خەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت، بکرێت بە ڕسوماتی پولی کە تەنها ١٠٠٠ دینار بێت.
- ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک بەڕێژەی ٢% وەردەگیرێت، بەپێی ماددەی ٤٨ لە یاسای ڕسوماتی دادییەکان ژمارە ١١٤ی ساڵی ١٩٨١ بەشێوەیەک هەژماردەکرێت کە ٢% ڕسومات وەربگیرێت لە ٥٠% لە خەملاندنی موڵک.
- بەپێی هەردووخاڵی ١ و ٢ی سەرەوە پێویستە ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک کە بەڕێژەی ٣% وەرەدەگیرێت، دابەزێندرێت بۆ ڕێژەی ١% لە خەملاندنی موڵک.