کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ لە پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان ئەگەرى نمە باران". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە دواىنیوەڕۆ و ئێوارە لە پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمە باران دەبێت لە هەندێکاتدا، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٦

سلێمانی: ٢٥

دهۆک: ٢٦

زاخۆ: ٢٦

هەڵەبجە: ٢٥

کەرکوک: ٢٦

سۆران: ٢٣

حاجی ئۆمەران: ١٤

گەرمیان: ٢٧




PM:12:45:30/10/2024