بوومەلەرزەیەک ئەم شارەی هەرێمی هەژاند

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەك لە شارۆچكەی شەقڵاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر رووی دا.

بەگوێرەی دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر ٤:١١ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و گوڕەكەشی ٣.١ پلە بووە بە ئامێری رێختەر.

بەهۆی كەمی پلەی بوومەلەرزەكە، هاووڵاتییەكی كەم لە شەقڵاوە هەستیان پێ كردووە



PM:07:37:30/10/2024