"هەر بەپرسێکی گۆڕان چاوەڕێی قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوە بکات ئاوا جێگای گومانە"

عەبدوڵا مەلانوری پەرلەمانتاری پێشوو لە پشکی گوڕان، لە پۆستێکدا کە زیاتر رووی دەمی لە وەزیر و بەرپرسانەی گۆڕانە کە لە حکومەتدان، نووسیوێتی" هەر بەپرسێکی گۆڕان چاوەڕێی قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوە بکات ئاوا جێگای گومانە".

دەقی نووسینەکەی عەبدوڵا مەلانووری :

سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوە!

لە هەڵوێستی سیاسیدا، هیچ پۆستێکی سیاسی پێویستی بە قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوە نییە…

پلەی جێگری سەرۆکی هەرێم، وەزیرەکان، پارێزگاری سلێمانی، ئەمانە پلەو پۆستی سیاسین.

وە قیادەی ئەو بزوتنەوەیە بڕیار و هەڵوێستی سیاسی ئەوەیە لە حکومەتی سلێمانی و هەولێر بکشێتەوە.

لە گەڵ رێزمدا؛ هەر بەپرسێکی گۆڕان چاوەڕێی قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی لە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بکات، پاساو چاوەڕوانیەکەی جێگای گومانە!

هەندێک لەوانە بە ویستی پارتی و یەکێتی دەمێننەوە و بە کار دەهێنرێن بۆ دروستکردنی کێشەی زیاتر بۆ بزوتنەوەکەیان…




PM:08:51:30/10/2024