وادەی یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەبۆئەوەدەکات کە ، لەدوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تانەکان و یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکان ئەنجوومەنی کۆمسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات و دواتر کاری پەرلەمان دەستپێدەکات.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  بەپێی یاسای ژمارە یەک-ی ساڵی ١٩٩٢، لەدوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تانەکان و یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکان ئەنجوومەنی کۆمسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات و لێرەوە کاری پەرلەمان دەست پێ دەکات".

" پەرلەمانی هەرێم یەکەم دانیشتنی خۆی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی هەرێم ئەنجامدەدات لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا و لە ڕێکەوتی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن"( وتەبێژەکەی کۆمیسیۆن وتی).

جومانەغەلای راشیگەیاند"  ئەگەر بانگهێشتنامە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران نەکرا، ئەوا پەرلەمان بە شێوەیەکی ئاسایی لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی دوای ماوەی ئاماژەپێدراو کۆدەبێتەوە".




PM:10:12:30/10/2024