مەزڵوم عەبدی: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کاریگەری ئەرێنی لەسەر پرسی کورد لە سوریا دەبێت

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)  دەڵێت" پەیوەست بە پرسی سوریا، لەگەڵ هەموو لایەنەکان ئامادەی دیالۆگین، لەسەرووی هەمووشیاندا دەوڵەتی تورکیا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کاریگەری ئەرێنی لەسەر پرسی کورد لە سوریا دەبێت."

 مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشییەتید پرێسی ئەمریکی جەخت لە چارەسەری دیبلۆماسی لەگەڵ تورکیا دەکاتەوە و  دەڵێت"چەندین جار رامانگەیاندووە کە پەیوەست بە پرسی سوریا، لەگەڵ هەموو لایەنەکان ئامادەی دیالۆگین، لەسەرووی هەمووشیاندا دەوڵەتی تورکیا."
 
" مەزڵوم عەبدی باسی لە هێرشەکەی سەر دامەزراوەی پیشەسازی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە " هێرشەکەی ئەنقەرە تەنیا بیانووە"
  
"شێوازی هێرشەکە و بەردەوامی هێرشەکە کە شەش رۆژە بەردەوامە، ئەوە دەردەخات کە هێرشەکە تەنیا وەڵامدانەوەیەک نییە. رووداوەکەی ئەنقەرە تەنیا بیانووە."( فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات وای وت).
 
"مەزڵوم عەبدی وتیشی" پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کاریگەری ئەرێنی لەسەر پرسی کورد لە سوریا دەبێت" هەروەها سەبارەت بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی سووریا، ئاماژەی بەوەدا، دیالۆگی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ حکومەتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتەوە بەردەوامە، ئێمە چەندین هەوڵمان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ رژێمی سوریا داوە، بەڵام تائێستا ئەنجامیان نەبووە."
 
مەزڵوم عەبدی دەشڵێت"  خاڵی سەرەکیی ناکۆکییان لەگەڵ حکومەتی سووریا بریتییە لە دوودڵی حکومەتی سوریا لە داننان بە ئۆتۆنۆمی ئیداری و سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات".




PM:11:44:30/10/2024