بەرگریی شارستانیی هەولێر بەرگری شارستانی هەولێر هۆشداری دەدات لەبارینی بارانی زۆر و چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات پێش لافاو و لەکاتی روودانی لافاودا و دوای روودانی هاوڵاتیان رێنماییەکان جێبەجێ بکەن.
بەرگریی شارستانیی هەولێر داوا دەکات، پێش روودانی لافاو هاونیشتمانییان دەفرەکانیان پڕ بکەن لە ئاوی پاک، لە حاڵەتی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و پێش ئەوەی لافاو رووبدات شتە بەنرخەکان لە شوێنێکی بەرز دابنێن و رێگەی چۆڵکردن دیاری بکەن و کەرەستەی فریاگوزاریی سەرەتایی لە نزیک خۆیان دابنێن.
بەرگری شارستانی هەولێر راشیگەیاندووە" خواردن، ئاو و جلوبەرگ لە شوێنێکی پارێزراو دابنێن و بەڵگەنامە گرنگەکان لە کیسەیەکی نایلۆندا هەڵبگرن نەوەک بە ئاو لەناوبچن، هاونیشتمانییان رادیۆ بەکاربێنن بۆ فێربوون دەربارەی پلانی چۆڵکردن یان کردارەکانی تر، هەروەها کارەبا بکوژێننەوە ئاو بەکارنەهێنن".
لە رێنماییەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە" ئەگەر پێویست بوو ماڵ بەجێبهێڵە و تەلەڤزیۆن یان رادیۆکەت بە داگیرساوی بهێڵەوە بۆ بەدەستهێنانی نوێترین زانیاری".
داواشدەکات، لە هێڵەکانی کارەبا نزیک نەبنەوە و شوێنێکی پارێزراو بدۆزنەوە وەک قوتابخانە یان کڵێسا و ئەگەر چوویت بۆ شوێنێکی تر، شتە پێویستەکان لەگەڵ خۆت ببە.
لە رێنماییەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، هاونیشتمانییان لە دوای لافاو نەگەڕێنەوە ماڵەوە تاوەکو دەسەڵاتداران رێگەیان پێدەدەن و دەڵێت" نزیک مەبنەوە لە شوێنە زیان پێگەیشتووەکان و پێویستە دەستبەجێ شلە ڕژاوەکانی وەک دەرمان، ماددەی گڕگرتوو یان ژەهراوی خاوێن بکەیتەوە".
داواشدەکات، دەست لە کێبڵی کارەبا نەدەن و خواردنی پیس نەخۆن و کەسی برینداریش لە شوێنی خۆی نەجوڵێن.