حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ وەرگرتمی گەنم لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێژەی ٥٠٪ کەمبکاتەوە و پشکی هەرێمیش بە ٤٠٠ هەزار تەن دیاریکراوە.
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ساڵی داهاتوو هەر تەنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار وەربگرێت و لە تەواوی عێراقیشدا بڕی سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تەن وەردەگیرێت".
ئەوەشی باسکردووە، بەهۆی مانەوەی ٨٠٣ ملیار دیناری پارەی جوتیاران کە تا ئێستا خەرجنەکراوە، هەروەها کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا و کێشەی مانەوەی گەنم لە سایلۆکاندا، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە ساڵی داهاتوو وەرگرتنی گەنم بەراورد بە ئەمساڵ بۆ نیوە کەمبکاتەوە.
ساڵی رابردوو عێراق زیاتر لە شەش ملیۆن تەن گەنمی جوتیارانی وەرگرت و بەشی هەرێمی کوردستانیش نزیکەی ٧٠٠هەزار تەن بوو.