شارەزایەکی ئابووری: عێراق لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی نەکردووە

شارەزایەکی  ئابووری جەخت لەوەدەکاتەوە کە عێراق بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە زیانی بەرنەکەوتووە، و دەڵێت" بەشێك لە نەوتی هەرێم ئێستا بە قاچاغ بەدەرەوە دەفرۆشرێت".

نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری  لە نوسینێکدا دەڵێت" بەهۆی کۆت و بەندەکانی ئۆپیک پڵەس لە پشکی بەرهەمهێنانی نەوت عێراق، کە چوار ملیۆنە و لەو بڕە ٣.٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی دەفرۆشێت، هەروەها ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بوو، عێراق لەڕێگەی کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوورەوە بە تێچوویەکی کەمتر قەرەبووی کردووەتەوە".

نەبیل مەرسومی راشیگەیاندووە"  لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان عێراق زیانی نەکردووە، چونکە جیاوازییەکی گەورە لە کرێی دەرهێنانی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە کە دەگاتە ١٦ دۆلار جیاوازیی":.

بە وتەی ئەو شارەزایەی ئابووری جیاوازیی تێچووی دەرهێنانی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا چوار ملیار دۆلار بووە لەوکاتەی هەناردەی نەوت راگیراوە، عێراق لەو ڕووەوە قازانجی کردووە، بەڵام بەشێك لە نەوتی هەرێم ئێستا بە قاچاغ بەدەرەوە دەفرۆشرێت.




AM:10:53:31/10/2024