هەڵەبجە.. فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستپێکرد

ئەمڕۆ ١٠ هەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەستپێدەکات و ٧٠٠خاوەن بەرهەم بەشداری تێدا دەکەن، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجەش ڕایدەگەیەنێت: پلانیان وایە ساڵی چالاکییەکە بکەنە نێودەوڵەتی.

ستار مەحمود بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند" ٦٠٠ کەپر و شوێنی فرۆشتنی بەرهەم بۆ ٧٠٠ خاوەن بەرهەم لەنێو چالاکییەکە ئامادەکراون، کە تیایدا بەرهەمەکانی وەک هەنار و هەنگوین و بەرهەمە خۆماڵییەکان و کارە دەستییەکان نمایش دەکەن".

لای خۆشیەوە هەورامان جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرەیاتی گەستوگوزاری هەڵەبجە وتی"  پار زیاتر لە ٢٥٠ هەزار سەردانیکەر بەشدارییان لە فێستیڤاڵی هەنار کردوە و ئەمساڵ ئامادەکارییان بۆ پێشوازیکردن لە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار و سەردانیکەر کردوە، پلانیشیان وایە ساڵی داهاتو فێستیڤاڵەکە بکەن بە نێودەوڵەتی".



AM:11:18:31/10/2024