لە چاكسازی گەورانی سلێمانی زیندانییەك هەڵهات

زیندانییەک لە چاكسازی گەورانی سلێمانی هەڵهات و هێزە ئەمنییەكان لە هەوڵی دەستگیركردنەوەیدان.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوێنێ چوارشەممە هاوڵاتییەک لە کاتی سەردانیکردنی سزادراواندا لەگەڵ برا سزادراوەکەیدا شوێنەکەی گۆڕیوەتەوە و سزادراوەکە هەڵهاتووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنەوەی و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش پێکهاتووە بۆ بەدواچوون لە رووداوەکە.

بەپێی زانیارییەکان، زنیدانییە هەڵهاتووەكە بە مادەی ٤٠٦ی تایبەت بە كوشتن بەیاسای سزادانی عیراقی سزادراوە.



PM:02:03:31/10/2024