بڕیارێک بۆ هێنانه‌كایه‌ى سێ ناحیە لە سنووری دهۆک دەرچوو

ئەمڕۆ پێنج شەممە نێچیرڤان بارزانى بڕیاری هێنانه‌كایه‌ى سێ ناحیەی له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك ده‌ركرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، له‌ فه‌رمانێكى هه‌رێمیدا نێچیرڤان بارزانى بڕیارى هێنانه‌كایه‌ى هه‌رسێ ناحیه‌ى (شاریا، مسێریك و ته‌ناهى) له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك ده‌ركردوه‌.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو فەرمانە لەسەر بنەمای نوسراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمە کە دەرچووە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەپێی یاسای پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو فەرمانە لە کاتی واژووکردنیدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، هێنانه‌كایه‌ى ئه‌و سێ ناحیه‌ تازه‌یه‌ له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك، ده‌بێته‌ هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زیاتر به‌ خزمه‌تگوزارى گشتى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى زیاترى كارگێڕى بۆ هاوڵاتییانى ئه‌و سێ ناوچه‌یه.



PM:02:44:31/10/2024