جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ڕەنگە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆران خەرجبکرێت".
ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکدا بە میدیای نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاندووە" به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵ، پێویسته هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش خه‌رجبكرێت".
وتیشی" پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا پاره‌ى مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێم له‌لایه‌ن به‌غداوه خەرجبکرێت".
ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر پرسی کێشە و گرفتەکانی مووچەی فەرمانبەران گەیشتنە بەغداد.