وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو ئەنجامی زانکۆلاین بڵاودەکرێتەوە و وەرگیراوان دەتوانن دوای ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" رۆژى یەکشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) ڕادەگەیەنرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى ١٠ی تشرینی دووەم دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان.
خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لەسەر وەرگیراوان دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥).