حاکم لەتیف مستەفا لە وتارێکدا لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە فەیس بووک وەڵامی وتەکانی سەرۆکی یەکێتی لە میانی بەشدارییەکەی لە دیداری میری دەداتەوە و دەڵێت" تۆش لە سلێمانی زەعیمی ئەوحەدیت"
حاکم لەتیف مستەفا لە بەشێکی دیکەی وتارەکەشیدا روو لە باڤڵ تاڵەبانی دەنووسێت"وتتان حکومەتی دامەزراوەییمان نیەو هەموو شتیک بەدەست شەخسە،لە سلیمانیش هەمان شتە ،ئەگەر لە هەولیرو دهۆک پارتی و سەرۆکی پارتی وایان کردبێ و دەسەلاتیان لە دەست خۆیاندا کۆکردبێتەوە تۆش لە سلیمانی هەرواو خراپتریشت کردوە،کەی ریگاتان داوە حکومەتی لۆکاڵی سلیمانی هیچیان بەدەست بیت؟ پاریزگارو ئەنجومەنی پاریزگاکاتان کردۆتە کارتۆنی و هەموو دەسەلاتەکانتان لای خۆتان کۆکردۆتەوە".
حاکم لەتیف روو لە باڤڵ تاڵەبانی دەشڵێت"وتتان دادگامان نیە بەڵێ راستە بەلام دادگای سنورەکەی خۆت هەمان شتەو ئیوەش بەهەمان شیوە دەستوەردان لە دادگاکان و دامەزراندنی پۆستە دادوەریەکاندا دەکەن و هەموویان بە فلتەری حیزبدا نەبێ ریگایان پێنادرێ".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات"وتتان زەوی هەولێرو دهۆک تاڵان دەکریت ،ئەی بۆ زەوی سلێمانی ماوە؟
لە سلیمانی دوای ئەوەی دەشتەکان هەموو داگیرو دابەش کران ئیستا چیاکانیش داگیرو دابەش دەکرین، بەگۆیژەی سیمبوڵی شاریشەوەو.کاتیکیش هەندێ لە چالاکوان ویستیان گردبونەوە بکەن دژی تیک دانی ئەو سیمبولەو بۆ پاراستنی ژینگە هیزی دژە تیرۆرو ئاسایشیان بۆ هینان بۆ بلاوە پیکردنیان بەزۆری زۆردار و هەر رییان پینەدان لەو شارەی دەڵیی ئازادی هەیە گردبونەوەکەش بکەن".