وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت" ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی رەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی ٥١ مێگاوات کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی ٢٩مێگاوات کارەبای سلێمانی دەکرێت".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی رەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی ٥١ مێگاوات کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی ٢٩ مێگاوات کارەبای سلێمانی دەکرێت. نەوتەکە لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەکە دەنێردرێت و کارەبای بەرهەمهاتووە دەچێتە ناو تۆڕی کارەبای هەرێم و بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکرێت".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات"هەوڵێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە و هەردوو وێستگەکە به قەبارەی ٨٠ مێگاوات کارەبا لەکار کەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داواش دەکات داواكارین به زووترین كات رێگا بە گواستنەوەی سوتەمەنی له بازگەكان بدرێت، تاكو ئەم دوو ویستگەیه جارێکی تر بەگەڕ بخرێنەوە.