کارەبای سلێمانی بەرنامەی کاری موەلیدەکانی لە سلێمانی گۆڕی و دەڵێت"لە ١ی شەو تا ٦:٣٠ بەیانی موەلیدەکان دەکوژێنەوە"
ئەمڕۆ پینجشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێ هەینی ١ی تشرینی دووەم بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان دەگۆڕدرێت و کەم دەکرێتەوە.
هەر بەپێی بڵاوکراوەکە، کارکردنی موەلیدەکان بە چەند خشتەیەک ڕێکخراوە و کارکردنی ڕۆژانی هەینی دیاریکراوە.
هاوکات کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەرنامەیەی بۆ کارکردنی موەلیدەکان دانراوە لەئەمشەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەم شێوەیەی خوارەوە موەلیدەکان کار دەکەن :
-رۆژانە لەکاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ تا ١ی شەو کاردەکەن
-١ی شەو دەکۆژێتەوە تا ٦:٣٠ ی بەیانی
-٦:٣٠ ی بەیانی تا ٨:٠٠ی بەیانی کاردەکەن
-٨:٠٠ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ کارناکەن
-رۆژانی هەینی بەیانی کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر ١١:٠٠ کاردەکەن.