وەزیری دارایی هەرێم لە پشکی گۆڕان، سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی رایدەگەیەنێت" وه‌زاره‌تی دارایی گرێدراوه به ژیانی خه‌ڵكه‌وه و ناچم كێشه بۆ ژیانی خه‌ڵك دروست بكه‌م".
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم، لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە" دوای راگەیەندراوەكەی گۆڕان بۆ كشانەوە لە حكومەت نوسراوی دەستلەكاركێشانەوەم رادەستی سەرۆكی حكومەت كردووە و چاوەڕێی رێوشوێنە ئیدارییەکانم".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستلەكاركێشانەوە ناكاتە ئەوەی بچیتەوە ماڵەوە، بەڵكو دەبێت دەور و تەسلیم بكەیت و كەسێك بێتە جێگەكەت ئیش و كارەكان راییبكات.
ئاوات جەناب وتیشی" وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵكەوە و ناچم كێشە بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەم، ناشكرێت بەبێ وەرگرتنی ئەستۆپاكی وەزارەت جێبهێڵدرێت".
ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید وه‌ك ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، لە پەیامێکدا داوای لێبوردنی له ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌كه کرد و كشانه‌وه‌ی گۆڕانیشی له حكومه‌ت ڕاگه‌یاند.