"لە رۆژى یەکەمدا ٨٠ هەزار کەس سەردانى فێستیڤاڵى هەناریان لە هەڵەبجە کردووە"

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" دوێنێ ٨٠ هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان لە هەڵەبجە کردووە". 

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوێنێ پێنجشەممە کە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی هەنار بوو لە هەڵەبجە، ٨٠ هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە". 

دوێنێ ١٠یەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە بە دروشمی (رەسەنایەتی و شوناسی نەتەوەیی، پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی و گەشەپێدانی چالاکی کولتوری و هونەری) دەستیپێکرد و، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت، هەروەها ٧٠٠ خاوەن بەرهەم بەشداری لە ڤیستیڤاڵەکەدا دەکەن و تێیدا بەرهەمەکانیان وەک هەنار و هەنگوین و بەرهەمە خۆماڵییەکان و کارە دەستییەکانیان  نمایش دەکەن. 



AM:10:37:01/11/2024