کەشناسی: بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەی شەو کاریگەری بارانبارین زیاد دەکات و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی سنووری پارێزگای سێمانی، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە کات و ناوچەی جیاجیادا، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا بڕی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، پاشان لە شەودا کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات و باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلە نزمدەبنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٢

سلێمانی: ٢١

دهۆک: ٢٣

زاخۆ: ٢٣

هەڵەبجە: ٢١

کەرکوک: ٢٣

سۆران: ٢٠

حاجی ئۆمەران: ١٠

گەرمیان: ٢٣



AM:11:11:01/11/2024