تورکیا بناری قەندیلی بۆردوومانکرد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی بناری قەندیلی کرد.

بەپێی زانیارییەکان، سوپای تورکیا بۆردوومانی ڕێگای کورتەک و گوندی بۆڵێی کردووە و تا ێئستا زیانەکان نەزانراوە دەزگا ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە دەوڵەت باخچەلی و ئەردۆغان ماوەیەکە باس لە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد دەکەن. 




PM:03:46:01/11/2024