سەرۆکی لیستی رەوتی هەڵویست ئاماژە بەوە دەکات، " چ تاوانێک لە مەگەورەترەو دەشڵێت" بە نایاسایی هەموو شەوێک ١٠ بارهەڵگر گۆشتی بەستوو داخڵی سلێمانی دەکرێت ".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی عەلی حەمە ساڵح دەڵیت " هەموو شەوێک (١٠ بارهەڵگر) گۆشتی بەستوو، بەنایاسایی داخڵی سلێمانی دەکرێت، بەبێ فەحس تەنی(٧٠٠ دۆلار)".
ناوبراو داهاتی ئەو بڕە گۆشتە نایاساییە لەهەر شەوێکدا دەخەمڵێنێت بە "١٧٥ هەزار دۆلار! تەنیا لە گۆشتی بەستوو! ".
چۆنێتی هێنانەکەی لە بازگەکان بۆ ئەوەی رانەگیرێت دەوترێت "تەنسیقە! واتە: حیزب ڕێگای پێدەدات و پارەکەی بۆ حیزبە! ".
عەلی حەمە ساڵح جەخت دەکاتەوە کە " ئەی هاوار لەم تاوان و ڕاوڕوتە! ،حکومەتی چی! گومرگی چی! فەحسی چی! تەندروستی خەڵکی چی!! ".