نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی ١٠ دیار دەکرێت

لە سلێمانی و هەڵەبجە نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە نزیکەی ٧٥٠٠ دینار دەبێت، لە دهۆک نزیکەی ٩٥٠٠ دینار و لە هەولێریش لە ٨٧٥٠ دینارەوە دەستپێدەکات.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ئەمڕۆ بە میدیای پارتی راگەیاندووە "کاژێرەکانی کارکردنی موەلیدە لەنێو شار ٢٠٥ کاتژمێر بۆ ٢٩٨ کاتژمێر بووە و هەربۆیە نرخی ئەمپێر لەنێوان ٨ هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ ١٢ هەزار و ٧٥٠ دیناردایە."
 
هەروەها عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە هەمان میدیای وتووە" لە سلێمانی بۆ مانگی ١٠ نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لەنێوان ٦هەزار بۆ ٧ هەزار و ٥٠٠ دیناردایە."
 
لەبارەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە دهۆک، هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک وتی" "نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی ١٠ لە نزیک ٩هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت."
 
لە هەڵەبجەش بۆ مانگی ١٠ نرخی ئەمپێرێک موەلیدە هاوشێوەی سلێمانی لەنێوان ٦ هەزار بۆ ٧ هەزار و ٥٠٠ دیناردا دەبێت.
 




AM:11:19:02/11/2024