ئەمڕۆ شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتووچۆی دهۆك، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەكی قەزای بەردەڕەش بۆ ناحیەی كەڵەك پێكدادانێکی سەخت لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و بارهەڵگرێکدا روویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەكەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە گیانی لەدەستدا و دواتر رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا.